
ڕێبەری شیکاری تەکنیکی بۆ بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان
(کەرەستە سەرەکیەکانی شیکاری تەکنیکی)
یەکەمین کتێبی تێروتەسەل لە کەرەستەکانی شیکاری تەکنیکی و چۆنیەتی خویندنەوەیان بە زمانی شیرینی کوردی
نووسەر : ڕێبەر قەرەداغی
پێشەکی و پێداچونەوە : د. توانا
پێشەکی
شیکاری تەکنیکیی پێویستییەکی بنەڕەتییە بۆ تێگەیشتنی بەكارهێنەر و وەبەرهێنەر لە بازاڕە داراییەکان و دراوە دیجیتاڵییەکان. ئەوانەی کە سەرەتان پێویستە ئەوە بزانن کە شیکاری تەکنیکی لەگەڵ شیکاری بنەڕەتی و پەرەپێدانی کارامەیی زیهنی سێ کلیلی سەرکەوتنن لە بازاڕە داراییەکاندا. ئەم کتێبە تەرخانکراوە بۆ کلیلی یەکەم کە شیکاریی تەکنییکییە. ئەوەی لەبەردەستتدایە بەرهەمی چەندین مانگ خوێندنەوە و بەدواداچوونە. هەوڵمداوە بە وردی و سادەیی چەمکەکان، بناغەکان، ئاماژە و پێوەر و ئاڕاستەکان و هەموو ئەو هێما و ئاماژانە ڕوون بکەمەوە کە مامەڵەکار پێویستییەتی بۆ ئەنجامدانی شیکاری دراوە دیجیتاڵییەکان .
چەند خاڵێك گرنگە کە لە سەرەتادا ڕوونی بکەمەوە:
یەکەم: شیکاری تەکنیکی گرنگە، بەاڵم تەنها پێوەر نییە بۆ تێگەیشتن لەجوڵەی نرخی سەرمایەکان لەبازاڕدا. بەبێ شیکاری تەکنیکی مامەلەکردن وەکو قومارکردنی لێدێت، بەاڵم ناکرێت تەنها پشت بە شیکاری تەکنیکی ببەسترێت، بەڵکو پێویستە شیکاری بنەڕەتی و هۆکار و بزوێنەرە سیاسی و ئابوورییەکانی دیکە بەهەند وەربگیرێن بۆ تێگەیشتنی ورد و دروست لە بەرز و نزمی نرخی سەرمایەکان لە بازاڕدا.
دووەم: شیکاری تەکنیکی لێرەدا بۆ دراوە دیجیتاڵییەکان باسکراوە، بەاڵم بێگومان بنەما و چوارچێوەکە بۆ بوارەکانی دیکەی بازاڕە داراییەکان دەبێت وەکو پشکەکان و ئاڵتون و قەواڵەکان و ..هتد.
سێیەم: بوون بە مامەڵەکار و وەبەرهێنەری سەرکەوتوو شارەزا بە تەنها بە خوێندنەوەی ئەم کتێبە و چەند کتێبێک نابێت، بەڵکو خۆپێگەیاندنی بەردەوام و ئەزموونی پراکتیکی و ڕاهێنانی دەوێت. وارن بافێت لە یەکێک لە قسە جوانەکانی دا دەڵێت )باشترین وەبەرهێنان کە کەسێک بیکات ئەو وەبەرهێنانەیە کە لە خودی خۆیدا دەیکات (. بۆیە گرنگە ئەم کتێبە کۆتا وەبەرهێنان نەبێت لە خۆتدا، بەڵکو سەرەتایەک بێت بۆ کاروانێکی درێژتر لە خۆپێگەیاندن و فێربوون دەربارەی دراوە دیجیتاڵییەکان.
چوارەم: بواری دراوە دیجیتاڵییەکان بەردەوام لە فراوانبووندایە، شیکاری تەکنیکیش کلیلە بۆ تێگەیشتن لەو بوارە، بەاڵم پێویستە بە کردەیی بێت، نەوەک تەنها خوێندنەوە. مرۆڤ مەلەکردن و پاسکیلسواری بە خوێندنەوە فێر نابێت، بەڵکو بە پراکتیک فێر دەبێت و پێویستی بە چوونە ناو ئاو و بەکارهێنانی پاسکیل هەیە. لێرەوە بیرتان دەهێنینەوە کە شیکاری تەکنیکیش بەهەمان شێوە پێویستی بەوەیە کە خۆت بە کردەیی ئەنجامی بدەیت و بچیتە بازاڕەوە و شیکاری لەسەر هێڵکاری ئەنجام بدەیت.
کۆتا خاڵم لێرەدا بریتییە لە ئاگادارکردنەوەتان لە مەبەستی هاتنەناو دراوە دیجیتاڵییەکان و بازاڕە داراییەکان. مرۆڤ ناکرێت بەبێ مەبەست و ئامانج هەنگاو بنێت. ئەگەر مەبەستی تۆ فێربوونی شیکارییە بۆ بوون بە مامەڵەکاری سەرکەوتوو لە بازاڕدا، ئەوە 12 مەبەستێکی جوان و دروستە، بەڵام مەبەستی سەرەکی هەموومان بریتییە لە دابینکردنی سەرچاوەی بژێوی و سەربەخۆبوونی ئابووری خۆمان. ناکرێت ئەوەش لەسەر حیسابی ژیان و تەندروستی خۆمان بێت. بۆیە لە بازاڕەداراییەکاندا هەمیشە ئەو پرسیارەت بیر نەچێت کە تۆ بۆ ژیانسازی لێرەیت نەک تێکدانی ژیانی خۆت. نابێت مرۆڤ ئالوودەی مامەڵەکردن و وەبەرهێنان بێت و ژیان و تەندروستی خۆی بیر بچێ تەووە. بەو هیوایەی خزمەتێکمان کردبێتت لەم بوارەدا و ئەم کتێبە جێگای خۆی بگرێت بۆ شارەزابوون و سەرکەوتنتان لە بواری بازاڕە داراییەکان و دراوە دیجیتاڵییەکاندا.
-
پێشەکی
-
تێگەیشتنێکی سەرەتایی
-
تێگەیشتنێکی سەرەتایی
-
با کەمێک بگەڕێنەوە دواوە تا بزانیین باشترین کۆمپانیاکان کامانەن؟
-
ئایە پشتگیری دراوی کاغەزی چیە ؟
-
گرنگی دراوی دیجیتاڵی چیە ؟
-
مارکێتکەپی کۆین چیە؟ دۆمیناسی کۆین چیە؟
-
هەندێک زانیاری سەرەتای لە وێب سایتی کۆین مارکێتکەپدا:
-
گرنگی یەکەی کات و نرخ لە بازاڕی دراوە دیجیتاڵیەکاندا:
-
چارت پێش هەواڵە؟!
-
شێوازەکانی مامەڵەکردن لەبازاری دراوە دیجیتالیەکاندا
-
بناخەی شیکاری تەکنیکی
-
Trend
-
بۆچی Trend گرینگە؟
-
ئاڕاستەی بازاڕ
-
ئاڕاستەی بەرزبوونەوە (Trend Up)
-
ئاڕاستەی دابەزین (Trend Down)
-
ئاراستەی لەرەلەر یاخود الڕێ (Sideways)
-
دیاریکردنی دووئاڕاستە سەرەکیەکە و تێگەیشتن لێیان
-
ئاڕاستەی بەرزبوونەوە (Trend Up)
-
ئاڕاستەی دابەزین (Trend down)
-
چاڕلیس داو کێیە؟
-
تیۆری داو
-
یاساکان چارلیس داو
-
ڕونکردنەوەی یاساکان :
-
Resistance and Support پشتگیری و بەرگری چیە؟
-
retest وbreak out
-
گاپ (GAP)
-
جۆرە جیاوازەکانی هێڵکاری
-
جۆرە جیاوازەکانی هێڵکاری
-
مۆمەکان (Candlesticks)
-
مۆمەکان لەچی پێک هاتون؟
-
مۆمەکان چیین؟
-
هەر مۆمێک کاتێکی دیاری کراو دیاری دەکات
-
ئێستاش باسی دوو جۆره سەرهکیە کەی مۆم دهکەین کە ئەوانیش:
-
مۆمی گا و مۆمی ورچ:
-
مۆمی گا bullish - مۆمی ورچ Bearish
-
نەخشی بەردەوامی مۆمەکان چییە؟
-
لیستی نەخشی بەردەوامی مۆمەکان
-
نەخشی پێچەوانەکردنەوەی مۆمەکانی چییە؟
-
لیستی نەخشی پێچەوانەکردنەوەی مۆمەکان
-
ماروبۆزو Marubozu یاخود مۆمی گە وره Candle Big
-
تێگەیشتنێک لە هێزی پاڵنەر
-
کۆمەلەی سێبەرەکان (شادۆکان)
-
ڕەتکردنەوەی پێچەوانە بوونەووە
-
. Hammer مۆمی هامەر یاخود چەکوش
-
Hammer Bullish - چەکوشی گایی
-
Hammer Bearish – چەکوشی ورچی
-
Doji مۆمی دۆجی
-
بەڵام پێویستە لە پێشدا لە مۆمی دۆجی تێبگەیت
-
مۆمی دۆجی دراگن فڵای Doji Dragonfly
-
star Doji Bearish ئە ستێرەی دۆجی ورچ
-
Wave High شە پۆلی بە رز
-
Doji Gravestone مۆمی دۆجی کێلی قە بر
-
shooting star Bullish Engulfing
-
Bearish Engulfing
-
Pin Bar
-
تێگەیشتن لە هێڵکاری هایکین ئاشی (Ashi Heikin )
-
یاسای حیسابکردنی هایکین ئاشی
-
بەکارهێنانی هێڵکاری هایکین ئاشی
-
تێگەیشتن لە هێڵکاری رێنکۆ
-
فۆرمولەی حیسابکردنی رێنکۆ
-
یاسای حیسابکردنی هێڵکاری رێنکۆ
-
بەکارهێنانی هێڵکاری رێنکۆ
-
تێگەیشتن لە چارتی کاگی
-
یەکەکانی گۆڕانکاری لە هێڵکارییەکی کاگیدا
-
یاسای حیسابکردنی هێڵکاری کاگی
-
دروستکردنی هێڵکاری کاگی
-
چۆن هێڵکاری کاگی بەکاردەهێنیت؟ هێڵکاری کاگی چ ئاماژەیەک دەدات؟
-
ئاڕاستەکان و (TREND)کان
-
یەکەم : ئاڕاستەی بەرزبوونەوە (Trend Up)
-
تایبەتمەندیە بنەڕەتییەکانی هێڵی بەرزبوونەوە (Trend Up)
-
چۆن بزانین کە ئاڕاستەکەمان بەرزبوونەوە(Trend Up)دەستی پێکردووە؟
-
دووەم : هێڵی دابەزین (Trend Down)
-
چۆن ئاڕاستەی دابەزین بناسینەوە؟
-
لە چی کاتێکدا دەچینە ئاڕاستەی دابەزینەوە؟
-
سێیەم: ئاراستەی لەرەلەر یاخود الڕێ (Sideways)
-
جۆرەکانی Trend
-
Trendی ئاشکرا
-
Trendی نهێنی
-
Trendی دوو لوتکە
-
Trendی دوو بنکە
-
گرینگترین Trendی نهێنی
-
نەخشە هێڵکاری (Chart Patterns)
-
(Chart Patterns) نەخشە هێڵکاری
-
(patterns chart Continuation) نەخشی هێڵکاری بەردەوامی
-
(channels)کەناڵەکان
-
کەناڵ چۆن دەکێشرێت؟
-
(channel Horizontal) کەناڵی ئاسۆیی:
-
(channel Bullish )کەناڵی بەرزبوونەوە:
-
(channel bearish) کەناڵی دابەزین:
-
(pennant) ئاڵا
-
ئاڵای گایی (Bullish Flag)
-
جەمسەری ئاڵا (Uptrend)
-
ئااڵ (flag)
بەشێک لە ناوەرۆکی ڕێبەری شیکاری تەکنیکی