گەڕانەوەی گەورەی نەهەنگەکانی Ethereum دوای بەرزبوونەوەی نرخ بە ڕێژەی 15%
- Venous
- Jul 17, 2022
- 1 min read

ئیتیریم گەڕانەوەیەکی گەورەی بۆ بازاڕی کریپتۆ ئەنجامدا دوای ئەوەی وادەی وردی بەرزکردنەوەی تۆڕەکەی ئێستا و چالاککردنی تۆڕە نوێیەکەی ڕاگەیاند کە ئەلگۆریتمەکەی کۆدەنگی Proof of Work بۆ هەمیشە دادەخات.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی 30%ی نرخی Ethereum لە سەرەتای مانگەوە، زیادبوونی گەورەمان لە ژمارەی ناونیشانی نەهەنگەکاندا بینی. بەجۆرێک کە زیاتر لە ١٣٠ جزدانی نوێ لە تۆڕەکەدا دەرکەوتووە کە لە نێوان ١٠٠٠ بۆ ١٠٠ هەزار ئیتیریۆمیان کڕیوە. زیادبوونی ژمارەی نەهەنگەکان ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ ئەوەی وەبەرهێنەران دووبارە دەچنە ناو بازاڕی دراوی کریپتۆ.
وەک ئەمڕۆ دەبینین، ئیتەر بە سەرکەوتوویی هێڵی بەرگری کەناڵی مەودای خۆی شکاند و یەکسەر گەیشتە ئاستی بەرگری سەرەکی داهاتوو. لە ئێستادا، Ethereum لە ئاستی بەرگریدا دەمێنێتەوە لە تێکڕای جوڵاوی 50 ڕۆژی خۆیدا، کە پێویستە بیشکێنێت بۆ بەردەوامبوون لە رەوتی ئێستا.
دوای بڕاکاوتێکی سەرکەوتوو، لە دوای دابەزینی سەرەتای مانگی ئایارەوە (ناوەڕاستی ئایار)، گۆڕانکارییەکمان لە ژمارەی ئەو ناونیشانانەدا بینی کە بەهایان لە نێوان 1000 بۆ 100,000 Ethereum بوو.
لەوانەیە دواتر چی ڕووبدات؟
ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە، هیچ نیشانەیەک بۆ بەرزبوونەوەی خێرا و پێچەوانەبوونەوەی نرخەکان نییە، کە ڕەنگە ئەوە پیشان بدات کە دووەم گەورەترین دراوی کریپتۆ لە بازاڕدا لە بەرزبوونەوەی کاتیدایە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پێچەوانە دەبێتەوە.
بەبێ گوێدانە ئەوە، پێویستە هەروەها ئاماژە بەوە بکەین کە ئەدای نرخی تاڕادەیەک بەهێزی Ethereum لە ڕۆژانی بازرگانی کۆتایی هەفتەدا دەرکەوت، کە بە شێوەیەکی گشتی قەبارە و نەختینەیی کەمتر نیشان دەدات، بۆیە تەنانەت بڕێکی کەم لە قەبارەی هاتوو دەتوانێت نرخی سەروەت و سامانێک پاڵ بنێت بۆ سەرەوە بۆ گۆڕانکارییەکی بەرچاو.
ئەم بابەتە تەنها وەرگێڕانێکە لە سەرچاوەی ئاماژەپێکراوەوە
سەرچاوە: U.today
good