top of page
Search

بانکی فیدراڵی بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی هەڵاوسان ڕێژەی سوودی بە ڕێژەی 0.75% بەرزکردەوە

Updated: Aug 5, 2022



ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی فیدراڵی ڕایگەیاند کە ڕێژەی سوودی سەرەکی خۆی بە ڕێژەی ٠.٧٥% بەرز دەکاتەوە، لەکاتێکدا هەوڵدەدات کۆنتڕۆڵی هەڵاوسانی بەرز بکاتەوە.

بەم کارە، بانکی فیدراڵی هیواخوازە خواستی گشتی لە ئابووریدا کەم بکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی وەستانی بەرزبوونەوەی نرخەکان.

بانکی فیدراڵی لە بەیاننامەکەیدا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاندووە ، "پێشاندەرەکانی ئەم دواییەی خەرجکردن و بەرهەمهێنان دەستیان بە دابەزین کردووە" .

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرەڕای ئەوەش رەوتی گەشەی دامەزراندن لە چەند مانگی رابردوودا بەهێز بووە و رێژەی بێکاریش بە نزمیی ماوەتەوە". هەڵاوسان بە بەرزی ماوەتەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ناهاوسەنگیی دابینکردن و خواست بەهۆی پەتای کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و وزە و بەردەوامی فشارەکانی نرخەکانە.

هەروەها بانکی ناوەندی ئەمریکا شەڕی ڕووسیای دژی ئۆکرانیای بە سەرچاوەیەکی سەرەکی هەڵاوسان زانیوە.

چەند مانگێکە نرخی بەکاربەران لە بەرزترین ئاستی ٤٠ ساڵەدا بووە، ئەمەش وایکردووە بانکی ناوەندی ئەمریکا ڕێژەی سوودی سەرەکی بەرز بکاتەوە. بانکی ناوەندی ئەم وڵاتە بۆ چوارەم جار لەمساڵدا ڕێژەی سوودی بەرزکردەوە.

 
 
 

Commentaires

Noté 0 étoile sur 5.
Pas encore de note

Ajouter une note

نوێترین هەواڵی کریپتۆ لە ئیمەیڵەکەتدا بەدەست بهێنە

سوپاس بۆ سەبسکرایبکردن!

من جیهانی کریپتۆکارێنسی و بلۆکچەینم خۆشدەوێت، جیهانێکی زۆر قازانج بەخشە بەڵام مەترسیدارە، بەمەرجێک خۆمان بە زانیاری دروست و نوێتر ئامادە بکەین، بیتکۆین کوردیم خستەگەڕ، کە بە پشتیوانی ئێوە دەبێتە یەکێک لە باشترین بنکەکانی پەروەردەیی بە زمانی کوردی. بە پاڵپشتی ئەندامانی بیتکۆین کوردی لەگەڵتانم.

  • Whatsapp
  • Instagram
  • telegram
  • Facebook
  • Youtube
  • Twitter
bottom of page