- کاوە حسین
- Aug 26, 2022
- 6 min read
Updated: May 6, 2023

زیهنی مرۆڤ ناتوانێت لە شتێک تێبگات مەگەر ئەوەی کە بەهۆی خۆاستێکەوە تێگەیشتنی بابەتەکەی لای خۆی ئاسان بکات، بەڵام بە زۆری هەر ئەم خواستنەی کە بۆ دەرکپێکردنی واقیعەکە سوودی لێ وەردەگرین، دەتوانێت زیهنمان لە دیتنی گۆشەکانی دیکەی واقیعیەتەکە دوور بخاتەوە.
بۆ نموونە زۆرێک پێیان وایە کە ژیان شەڕیکی دوورودرێژە و بۆ سەرکەوتن تیایدا دەبێت بجەنگیت، ئەو کەسەی کە لە پشتی خواستنەوە لە ژیان دەڕوانێت، بە شێوەیەکی تایبەت سەیری دنیای دەوروبەری خۆی دەکات و ڕۆژەکان تێدەپەڕینێت، ئەو بۆ گەیشتن خواستەکانی لەگەڵ کەسانی دیکەدا دەکەوێتە شەڕەوە و هەمیشە حاڵەتی هێرشبردن بە خۆیەوە دەبینێت کە هەڵبەتە بۆ بە زیندوویی مانەوە لە گۆڕەپانی شەڕدا ئە حاڵەتە زۆر زەروورە.
ئەو کەسەی کە دەڵێت، ژیان گەمەیەکە ئەوە ئەو کەسە کەمتر بە جددی وەریدەگرێت و هەر وەک منداڵێکی کۆمێدی لە گۆڕەپانی گەمەکەدا شادمانە و دوور لە کەسانی دیکە سەرگەرمی یاریکردنە.
ئەو کەسەیش کە پێی وایە ژیان هەل و دەرفەتێکە بۆ گەشەسەندن و گەیشتن بە کەماڵ، ئەوە هەمیشە هەوڵی ئەوە دەدات کە یەکبەیەکی ساتەکانی ژیانی لە ڕێگەی گەشەپێدانی کەسی و دەستڕاگەیشتنی بە کامڵبوون بەسەر ببات و ئەو کەسەیش کە پێی وایە ژیان وەهمێکی دوورودرێژە، ئەو بێگۆمان ژیانی بە هیجوپووچی بەسەر دەبات و کەمترین نرخ و بەهایش بۆ ئەو وەهمە دانانێت کە ئەو دووچاری بووە.
من و تۆیش جیهان لە دەلاقەی خواستی تایبەتەوە دەبینین کە بە زۆریی لە منداڵییەوە لەو کەسانەوە کە ئێمەیان فۆرمەلە کردووە وئێمەیان گۆڕیوە بۆ ئەوەی کە ئێستا هەین، لە قۆناغی منداڵێتیدا لە زینماندا نەخشەی کێشاوە و ئیدی بەم شێوەیە بووینەتە زیندانی ئەو خوازانەی کە ڕۆژێک لە ڕۆژەکان بەسەر ئێمەیاندا سەپاندووە، تراژیدیای دەردناکی مرۆڤ ئەوەیە، چونکە لە زیندانیبوونی خۆی ئاگادار نیە سەرەنجام بۆ ڕزگاربوون لەو زیندانە هیچ کۆششێک ناکات، بۆ هەڵهاتن لە زیندان ناسینی ڕێگەکانی هەلهاتن ئەوەندە گرنگیەکی نییە، بەلکوو ئاگاداربوون لەم حەقیقەتە گرنگە ئێمە ژیانمان لە زیندانیبوونی خۆمان بەسەر دەبەین، ئەو کاتەی کە ئێمە بە هەموو بوونمانەوە لەم زیندانیبوونەی خۆمان بە ئاگا دێینەوە ئیدی ئەو کاتە کەم کەم رێگەکانی هەڵهاتن خۆیان نیشان دەدەن.
بۆ ڕزگاربوون لە زیندانی ئەو خوازانەی کە زیهنتانی دیل و کۆتوبەند کردووە، ساتێک چاوەکانت دابخە و خۆت لەودیو پشتی پێڵووە داخراوەکانتەوە زیندانی بکە، بیر لەوە بکەرەوە کە ژیان و کاروکاسبیەکەت لە پشتی چاویلکەی کامە خوازەوە دەبینیت و تێی دەڕوانیت؟ کام خوازە فەرمانڕەوایی قەڵەمڕەوی زیهنت دەکات؟ لە پشتی کام چاویلکەی خوازەوە لە جیهانی دەوروبەرت دەڕوانیت؟ چۆن مانا بە ژیان دەبەخشیت؟ ئایا ژیان و کاروکاسبی وەک شەرێک دەبینیت کە بۆ سەرکەوتن تیایدا هیچ چارەیەکت نییە بەدەر لە وێرانکردنی کەسانی دیکە؟ ژیان و کاروکاسبییەکەت هەر وەک یارییەکی سەرگەرمکەر دەبینیت کە هیچ ڕووداوێکی جددی تێدا ڕوو نادات؟ یا ڕەنگە هەر وەک هەندێک لە مرۆڤەکان ژیان کابووسێکی مەترسیدارە کە دووچاری بوویت و کاروکاسبییەکەت نەگبەتییەکە کە تووشت بووە؟ شکسپیری شاعیر و شانۆنامە نووسینی ئینگلیزی دەلێت {باشە و خراپە بەدەر لە بەرهەمی زیهن هیچ شتێکی دیکە نییە}.
زیهنمان مانا بە جیهان دەبەخشێت و شرۆڤەی رووداوەکان دەکات، ئەگەر ژیان بە گۆڕەپانی جەنگ بزانین ئیدی ئەو کاتە ژیان دەبێتە شەڕێکی کۆتایی نەهاتوو، خۆ ئەگەر وەک هەل و دەرفەتێکی بزانین بۆ یاری و سەرگەرمکردن ، ئیدی ئەو کاتە ژیان دەبێتە شارێکی یاری گەورە، بەڵام ئەگەر وەک هەلێک بۆ گەیشتن بە کەماڵ، ئیدی ئەو کاتە هەر ساتێکی دەبێتە هەلێک بۆ گەشەکردن و شکۆدار بوون، خۆ ئەگەر وەک نەگبەتی لێی بروانین کە دووچاری بووین ئیدی ئەو کاتە نەگبەتی لە سەر و خوارەوە دەڕژێت.
ژیان هەمان ئەو شتەیە کە بیری لێی دەکەیتەوە و بیریش لە هەرچی بکەیتەوە هەر ئەوە دەبێتە چارەنووست، لەبەر ئەوە بیر لەوە بکەرەوە کە چۆن بیر بکەیتەوە.
لە یەکەمین تێڕوانیندا ئەم کارە کەمێک دژوارە و ڕەنگە تەنانەت کەمێکیش سەخت بەرچاوان بکەوێت، ئەمە مانای جییە کە بیر لەوە بکەرەوە کە چۆن بیر بکەیتەوە؟ مەگەر زیهنی مرۆڤ دەتوانێت خۆی خۆی شرۆڤە و راڤە بکات، هەروەها خۆی خۆی بەڕێوە ببات؟ لە ڕاستیدا ئەوە زیهنی خۆمانە بڕیار لە چارەنووسمان دەدات، بیر لە هەرچی بکەینەوە ئەوە دەستبەجێ هەستێکمان لا دروست دەبێت کە ئەو هەستەش ڕەفتارمان دروست دەکات و ئیدی ڕەفتاریشمان کەم کەم دەبێتە عادەت و بە تێپەڕبوونی ڕۆژگاریش کەسایەتیمان دروست دەکات و سەرەنجام ئەوە کەسایەتی ئێمەیە کە بڕیار لە چارەنووسمان دەدات.
زۆر بە ئاسانی دەتوانیت بە کۆنتڕۆڵکردنی بیرت داهاتوو و چارەنووسی خۆت داڕێژیت، بۆ لەدایکبوونەوەیەکی دیکە، چاوەڕوانی سبەی مەکە، چۆنکە سبەی زۆر دوورە، هەر ئێستا و هەر لەو شوێنەدا کە تیایدایت ئەو ژیانە دەست پێ بکە کە هەمیشە ئارەزوویت کردووە.
خوازەگەلێکی وا ببینەوە کە زیهنت هەر وەک کۆیلەیەک بخاتە خزمەت خۆیەوە و بێڕەحمانە فەرمانیان بەسەردا بکات، ئەوە خوازەکانن کە ژیانی تۆیان دزیوە، ژیانت لە دەستیان دەربهێنە و بە شەلاق هەر وەک کۆیلەیەک بەکاریان بهێنە.
خوازەکان تەنها ئەو کاتانە یارمەتیتان دەدەن کە هەر وەک کۆیلەیەک لە خزمەتتدا بن تا هەر کاتێک ویستت بتوانێت شوێنەکانیان بگۆڕێت و لە کاتی پێویستدا سوود لە هەریەکەیان وەربگریت.
ئەو کاتەی کە خوازەکان دەخەیتە خزمەتی خۆتەوە ئیدی ژیان هەر وەک هەل و دەرفەتێکی لێ دێت بۆ گەشەکردن و شکۆفایی و هەندێ جاریش دەبێتە گۆڕەپانی یاریکردن. تاوەکو تیایدا هەر وەک منداڵێک یاری بکەیت و هەندێک جاریش دەبێتە شانۆی شەڕێکی قۆرس، کە تیایدا هەر وەک سەردارێکی شەڕڤانی سوپا بۆ سەرکەوتن شمشێرێکی تیژی خاوەن ئیرادەیەکی یەکلاکەرەوە بە دەستەوە بگریت.
ئەوەت لەبیر بێت سەروەتەکەت بریتی نییە لە حیسابی بانقییەکەت، هەروەها موڵک و زەویوزارەکانیشت نین، بەلکوو ئەو گەنجینە ڕاستەقینەیەیە کە لە دەروونتدا پەنهانە.
زیهنت هەموو ئەو شتانەیە کە هی تۆن، تۆ دەتوانیت ببیتە کۆیلەی زیهنت یا پاشای ئەو. هەڵبژاردن بە خۆتە.
لە قووڵایی چاڵەوە سەیری ئەستێرەکان بکە.
ئیبوکا لە ساڵی ١٩٤٥ کۆمپانیای سۆنی دامەزراند، ئەو لە سەرەتادا بیری لر بەرهەمهێنانی شتێکی تایبەت نەدەکردەوە لەگەڵ گرووپە بچکۆلەکەیدا کاری لەسەر بەرهەمهێنانی چەند بەرهەمێکی جۆراوجۆر دەکردەوە، شۆربای ئامادە، پێداویستی و کەرەستەی گۆڵف، مەنجەڵی کارەبایی، ئەمانە لە ڕیزی بەرهەمەکانی سۆنیدا بوو کە هەموویان ڕوویان لە شکست کرد، یەکەمین بەرهەمی سۆنی واتە تەسجیل ڕیکۆردەر ئەویش لە بازاڕدا ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورە بوویەوە، بە شێوەیەک کە کۆمپانیاکە لە بەردەم ئەستانەی شکستدا وەستایەوە و بۆ خۆ ڕزگارکردن لە هەرەس تا ماوەیەک ناچار بوون کە جێگە و نوێنی خەوتن بفرۆشن، ڕادیۆی کۆنی ترانزیستوری چاک بکەنەوە، ئیبوکا و هاوکارەکانی بۆ مانەوەی کۆمپانیاکە تەنانەت پێداویستی ماڵەکانیشیان فرۆشت.
سام واڵتۆن لە سەرەتادا دۆکانێکی بچووکی بەڕێ خستبوو و سەرقاڵی فڕۆشتنی کاڵای ٥ سەنتی تا ١٠ سەنتی بوو، ماوەی بیست ساڵ درێژەی کێشا تا بیرۆکەی دامەزراندنی فرۆشگای زنجیرەیی وال مارت کەوتە سەری، ئەمڕۆ فرۆشگاکانی وال مارت نموونەیەکی جیهانییە بۆ خستنەڕووی کاڵای هەرزاننرخ و بووەتە ئیمپڕاتوریایەکی گەورە.
دوو ەندازیاری لاو کە دوای تەواوکردنی خوێندنی زانکۆ نەیانتوانیبوو کارێکی گونجاو بۆ خۆیان بدۆزنەوە، بیریان لە دامەزراندنی کۆمپانیایەک کردوە، چۆنکە لە سەرەتادا بیرۆکەیەکی جوان و نوێیان پێ نەبوو تا دوو ساڵ تەنها بە دەوری خۆیاندا دەسووڕانەوە و دەستیان دەدایە هەر کارێک بەدەر لە شکست ئەنجامێکی دیکەی نەبوو ئەوەی کە سەرەنجام بە پێداگرییەکی زۆرەوە توانیان ٨ دەزگای شەپۆلپێوی دەنگی بفرۆشن، ناوی ئەو کۆمپانیایەی کە << بیل هیولت >> و << دیوید پاکارد >> دایانمەزراند بریتی بوو لە << ئێچ پی >>، کە هەنووکە گەورەترینە لە دینای قەزەمەکاندا ئەو گەورەترین دێوە.
ویلارد ماریوت بە هەوڵ و کۆششێکی بەرفراوان توانی نیشانە و ئیعتبارێکی کاری دەکەیەکی نمایشکردنی ساردی گیایی بەدەست بێنێت و ئەو ئەوەندە بەم سەرکەوتنە بچووکە خۆشحاڵ بوو کە خەریک بوو لە پێستی خۆیدا بێتە دەرەوە، چونکە سەرەنجام دەیتوانی خەرجی ئاو و کارەبای ماڵەکەی بدات و هەروەها بۆ خۆیشی جلوبەرگێکی نوێ بکڕێت تا لە شەڕی جلوبورگە کۆنەکانی ڕزگاری ببێت، ئێستا زنجیرە هوتێلەکانی ماریۆت لە سەرانسەری جیهاندا ناو و ناوبانگی ئەوی بە زیندووێتی هێشتووەتەوە.
کۆمپانیای بوئینگ، دوای ناکامییە یەک لە دوای یەکەکانی لە دروستکردنی یەکەمین فڕۆکەدا نەخشەی کێشابوو، ناچار بوو بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ ڕوو لە درووستکردنی مۆبیلیات و کورسی بکات تا بتوانێت قەرزەکانی بداتەوە.
هنری فۆرد، خاوەنی کارخانەکانی ئۆتۆمبێلسازی فۆرد، ئەو ٣ جار شکستی هێنا و کاتێک کە خەریکی داڕشتنی نەخشەی ئۆتۆمبێلی مۆدێل تی بوو تا جارێکی دیکە بڕواتە ناو زەمینەی ڕکەبەریەکەوە، تەنانەت نزیکترین دۆست و هاوکارەکانی گاڵتەیان پێ دەکرد و بە گەمژەییەکەی پێدەکەنین.
کۆمپانیای مۆترۆلا بۆ ڕێگرتن لە ئیفلاسبوون بۆ ئەو ڕادیۆیانەی کە لە فرۆشگا زنجیرەییە هەرزاننرخەکاندا بۆ خەڵک چاک دەکردەوە.
کۆمپانیای ئەی بی ئێم، بەر لەوەی کە پێ بخاتە زەمینەی بەرهەمهێنانی حاسیبەی کارگێڕییەوە، تەرازووی قەسابی دەفرۆشت و کاتێکیش کە خاوەن کۆمپانیاکە بڕیاری ئەوەی دا کە ناوی کۆمپانیاکە بگۆڕێت بۆ ئەی بی ئێم یا کۆمپانیای نێودەوڵەتی حاسیبەی کارگێری، تەننەت هاوسەرەکەی نەیتوانی ڕێگە لە پێکەنینی خۆی بگرێت و بە دۆستەکانیشی وتبوو کە ئەو زۆر نیگەرانی باری دەروونی هاسەرەکەیەتی، چونکە ئەو پێی وایە کە شێت بووە.
ئەم چیرۆکە بە ڕووکەش خەماویانەی کە بۆم گێڕانەوە، سەبارەت بە کۆمپانیا ئاسایی و سادەکان نەبوو، بەڵکۆ هەموویان ئەو کۆمپانیانەن کە ئێستا هەر وەک خۆر لە ئاسمانی بەریندا دەدرەشێنەوە.
کاتێک کە چیرۆکی دێوەکانی دنیای کاروکاسبی دەخوێنینەوە دا دەکەوێتە بەرچاوان کە شکست و ناکامی هەمیشە بەشێک بووە لە سەرگوزەشتەی ئەوان.
هەڵبەتە بێگومان کە لەناو سنووری ئەمن و ئاسایشی دووبارەبوونەوەدا هیچ کاتێک ڕووبەڕووی شکست و ناکامی نابینەوە، دەتوانیت تەمەنێک لە ناوچەی پاڵدانەوەدا ژیان بەسەر ببەیت کە لەوێدا هەموو شتەکان هەر باس لە ڕابردوو دەکەن، بەڵام هەر ئەوەندەی کە هەنگاوێک هاتیتە دەرەوە، ئیدی ئەو کاتە ڕووبەڕووی ڕووداوی سەرسووڕهێنەر دەبیتەوە کە کۆتاییان نییە، شکست ناکامی هەمیشە بەشێکی دانەبڕاوە لە گەشتی ژیان.
بۆ بەدەستهێنانی ئەزموونی نوێ دەبێت پێشتر خۆت بۆ شکست ئامادە بکەیت، تەنها ئەو کەسە شکست ناهێنێت کە لە سنووری ئەمن و ئاسایشی ناوچەی پاڵدانەوە و دووبارەبوونەوەدا چووەتە ناو خەوێکی قووڵەوە.
ئەگەر لە شکست دەترسیت، ئەوە وا باشترە هەر لە هەمان ئەو ناوچەی پاڵدانەوەدا بمێنیتەوە، بەڵام ئەگەر خوازیاری گەورەیی و شکۆیت ئەوە لە شکست مەترسە و بە ئامێزی کراوەوە پێشوازی لێ بکە.
داوات لێ دەکەم کە جارێکی دیکە کاتی حسابکردنی چەکەکان هات و حساب بانقییەکەت بەتاڵ بوو، کاتێک کە هیچ بیرێک بە مێشکتدا نایەت، کاتێک کە خەڵکی پێدەکەنن بە بیرۆکەکانت، ڕاست و دروست هەر ئەو کاتەی کە پێتوایە ئیدی گەیشتوویتەتە کۆتایی خەت، تەنها بۆ یەک سات چاوەکانت دابخە و ئەوە وەبیر خۆت بهێنەوە کە هەموو ڕابەرەکانی جیهان ئەوانیش دۆخێکی لەم شێوەیەیان لە سەختی و دڵەڕاوکێ تێپەڕاندووە تا بگەنە ئەو شکۆیی و گەورەییەی کە بە شوێنیەوە بوون.
لە خۆت بپرسە ئەگەر ئەوان توانیان خۆیان لە قووڵایی چاڵەکەوە بگەیەننە لووتکەکانی سەرکەوتن، ئیدی چ هۆکار و پاساوێک هەیە کە تۆیش نەتوانیت و .... ئیدی چاوەکانت بکەرەوە و بە ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە بەرەو سەرزەوی ئارەزووەکانت هەنگاو گەڵگرە، چونکە داهاتوو بۆ تۆیە.
سۆپاس بۆ تو خوێنەری بەڕێز کە تا کۆتایی بابەتەکە بەردەوام بۆی، ئەگەر بابەتەکەت بە دڵ بوو لایکی پۆست بکە و کۆمێنتێک دابنێ تاکۆ بتوانین زیاتر خزمەتی ئێوە بکەین.